بۆ یه‌كه‌مجار ژنێكی 90 ساڵ ڤاكسینی كورۆنای له‌به‌ریتانیا وه‌رگرت
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 بۆ یه‌كه‌مین جار له وڵاتی به‌ریتانیا و له ئینیكسلینی باكوری ئیرله‌ندا، كۆمپانیای بایۆنتێكی به‌ریتانی ڤاكسنیی فایزه‌ری به‌رهه‌مهێناو یه‌كه‌مین كه‌س كه پێی بخشرا ژنێکی ته‌مه‌ن 90 ساڵ بوو.
ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 90 ساڵه‌دا كردووه كه ناوی “مارگرێت كینان”ه و هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته 91 ساڵ، مارگرێت ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 90 ساڵه‌یه كه ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه رایگەیاند، “هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بم به 91 ساڵ و ئه‌م ڤاكسینه‌ی كه پێیانداوم جوانترین دیاری له دایكبوونمه”.
گوتیشی، كه خۆم زۆر به خۆشحاڵ ده‌زانم كه بوومه‌ته یه‌كه‌م كه‌س ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرم , هه‌روه‌ها جوانترین دیاری پێشوه‌خته‌ی ڕۆژی له دایكبوونم كه پێشبینی بكه‌م، چونكه ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه له كۆتاییدا ده‌توانم كاته‌كانم له ساڵی نوێ‌دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م و هاوڕێكانم به‌سه‌ربه‌رم له پاش ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو زۆربه‌ی كاته‌كانم به ته‌نها بووم.
پێشتر وەزیرى تەندروستی بەریتانیا رایگەیاندبو، ڤاکسینى کۆرۆنا سەرەتا بۆ کەسانی بەساڵاچوی سەرو تەمەن (80) ساڵ و پزیشک وکارمەندانی تەندروستی و ئەو کەسانە بەکاردەهێنرێن کە خزمەتى بەساڵاچوان دەکەن.
بەوەش بەریتانیا بوە دووەم وڵاتى بەکارهێنەرى ڤاکسینى کۆرۆنا، ئەوەش دواى ئەوەى رۆژى شەممەى رابردو روسیا وە یەکەم وڵاتى جیهان پێدانى ڤاکسینى کۆرۆناى بە هاوڵاتیانى وڵاتەکەى دەست پێ‌کرد.