وەزیری دارایی وڵامی حکومەتی عێراقی دایەوە
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، ئەوەی پێویست بووە ، ئامادەیی خۆمان بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ بەغدا نیشان داوە
وەزیری دارایی هاوکات ئاماژە بەوە دەکات نامەیەکیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە کە ناوەڕۆکی نامەکە باس لە یاسای قەرزی نێودەوڵەتی دەکات و ئامادەیی خۆشیان دەربڕیوە بۆ هەرجۆرەڕێککەوتنێک بە پێی دەستوور
شیخ جەناب لە کۆتاییدا گوتی : تۆپەکە لە ئێستادا لە گۆڕەپانی حکومەت و پەرلەمانی عێراقدایە و داواکارین ئەرکی یاسایی خۆیان لەو بوارەوە جێبەجێبکەن