گێرەشێوێنەکانی بە ناو خۆپیشاندەر دزییەکی زۆریان لە فەرمانگەی کارەبای دەربەندیخان کردووە

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە لایەن فەرمانگەی کارەبای دەربەندیخان بڵاو کراوەتەوە ، خۆپیشاندەران لە کاتی هێرشکردنە سەر فەرمانگەی کارەبای ئەو شارۆچکەیە ٢٠ ملیۆن دیناریان لێ دزیون و زۆربەی کەل و پەلیشیان بە تاڵان بردووە .

ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەو بەڵگە حاشا هەڵنەگرانەی کە لەلایەن بەناو خۆپیشاندەرانەوە لە سۆشیال میدیادا بڵاو کراونەتەوە کە دەستیان کردووە بە تاڵان کردنی  هەموو بارەگا و بیناکانی حکومی و حزبی .

چاودێرانی بواری یاسایی و سیاسیش پێیان وایە هیرشکردنەوە سەر ناوەندەکانی خزمەتگوزاری گشتی ، دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە خۆپیشاندەران لە لایەن دەستێکی دەرەکی و ناوخۆیی ئاراستە دەکرێن ، دەنا خۆپیشاندەرێک داوای ماف بکات زیان بە شوێنەکانی خزمەتگوزاری گشتی ناگەیەنێت

Back to top button