پەروەردە و هاتووچۆی شارەزوور کەوتە بەرهێرش و ئاگر تێبەردان لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە
لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکاندا لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ، لە ئێستادا خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بینانەی پەروەردە و هاتووچۆی قەزای شارەزوور وئاگریان تێبەردان
لەمبارەوە رەمەزان نامیق ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە لەلێدوانێکی میدیاییدا ئاشکرای دەکات ، خۆپیشاندان لە ئێستادا لە قەزای شارەزوور دەستی پێکردووەو باڵەخای پەروەردە و هاتووچۆ لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێندراون .
نامیق هەروەها باس لەوە دەکات خۆپیشاندەران دوواتر هێرشیان کردۆتە سەر باڵەخانەی دادگا و لە هەوڵی سووتاندی ئەوێشدان .
بە پێی زانیارییەکان لە ئێستادا خۆپیشاندان لە کفری ، کەلارە ، دووکان ، سەید سادق، تەکیەو ئاغجەلەر دەستی پێکردووە