ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پشتیوانی لە چارەسەری کێشەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەکات
لە دوای کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە گەڵ سەرکردەکانی کوتلە سیاسییەکانی عێراق بڕیار دراوە بە پێی دەستوور کێشەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت .
لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی ئەم کۆبوونەوەدا هاتووە بە لەبەر چاو گرتنی کێشەکانی ناوچەیی و جیهانی و کێشەکانی ناوخۆیی عێراق ،بە پشتبەستن بە دەستوور کێشەی مووچە و بودجە و دۆسییەی نەوت لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور چارەسەر بکرێت .
هاوکات بەڵێن دراوە چاکسازی خێرا بکرێت لە بەشی ئابووری بۆ دەرچوون لەو قیرانە داراییەی ئەمڕۆ روی لە عێراق کردووە
ئەو ڕاگەیاندراوە هاوکاتە لە گەڵ پشتیوانی هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراقی بۆ چارەسەری کێشەکان لە گەڵ هەولێر