ئەو خاڵە گرینگانەی كە لە كۆبوونەوەی سێ لایەنی پێكهێنەری حكومەت بریاری لێدرا
هەرسێک پارتی و لایەن و بزووتنەوەی بەشدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرچەندین خاڵی گرینگ رێککەوتن .
لە دوای کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەمڕۆ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان ، یەکێتی نشتیمانی و بزووتنەوەی گۆڕان کە بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرێوە چوو ، بڕیار لە سەر چەند خاڵێکی پێشنیارکراوو گرینگ درا لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا
١-کۆتاییهێنان بە موزایەدەی سیاسی ناو حکومەت، هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی ئەم دۆخە لەلایەن تەواوی لایەنەکانی بەشدار لە حکومەت، پاڵپشتیکردنی حزبەکان بۆ تیمە وزاریەکانیان لەناو حکومەت.
٢- چالاککردنی پەرلەمان و ڕێگەگرتن لە دەستخستنە ناو کاری پەرلەمان لەلایەن حزبەکانەوە.
٣-پشتگیریکردنی داواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەران و ڕەواندنەوەی ناڕەزایەتییەکان، هەر بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوە پشتگیری شاندی دانووستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بوودجە و مووچە بە زووترین کات.
٤- کۆتاییهێنان بە هێرشی میدیایی سەر یەکتر.
٥- ناردنی شاندێکی سیاسی حزبەکان بۆ بەغدا لەهەفتەی داهاتوودا. بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێڕاقییەکان.
٦- درووستکردنی کۆدەنگی سیاسی بەرامبەر بەغدا، بەتایبەت لە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2021 .