بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێنجوێن گەمارۆ دراوە

 

بە پێی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک ، خۆپیشاندەرانی قەزای پێنجوێن بارەگای پارتی دیموکراتیان گەمارۆ داوە ،بە نیازی سووتاندن .

گەمارۆکە لە کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆە دەستی پێکردووە ، بەڵام تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە بە خۆڕاگری کادیرانی پارتی خۆپیشاندەران نەگەیشتوونەتە ئامانجی خۆیان ، هەرچەند خۆپیشاندەران بەردەوامن لە تەقە کردن و بەرد هاویشتن .

گەمارۆی بارەگای پارتی لە پێنجوێن هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی خۆپیشاندەران چەند بارەگایەکی حزبی و ناوەندی حکومیان گەمارۆ داوە بۆ تاڵان کردن .

هەر بەپێی زانیارییەکان بەکر عەبدوڵلا میشاوی بەرپرسی ناوچەی پێنجوێنی پارتی ، داوای لە هیزە ئەمنیەکان کردووە بیان پارێزن و کادیرێکی ناو بارەگاکەش بریندار بووە

Back to top button