خورماڵ ، بارەگای پارتی و چەند حزبێک سووتێندران
ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان ، یەکگرتووی ئیسلامی و بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی و بەرێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ بە دەستی خۆپیشاندەران سووتێندران .
لەمبارەوە کادیرانی کۆمەڵی ئیسلامی ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن و ڕایدەگەیەنن ، ئەوە گێرەشێوێنییە نەک خۆپیشاندان ، پێشیان وایە دەستی دەرەکی لە پشت ئەو تاڵان و وێرانکردنەوەیە
پەیامنێری رووداو لە خورماڵ رایگەیاند، ناوچەی پارتی، بارەگای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی و بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی خورماڵ لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە سووتێندراون.