حاکم ئەنوەر : گەندەڵی هۆکارێکی سەرەکی خۆپیشاندانەکانە

 

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم ئاماژە بە بەردەوامی گەندەڵی و هەروەها بەردەوام بوون لە یاسای چاکسازی دەکات

حاکم ئەنوەر لە بەشێک لە قسەکانیدا گوتی : ئه‌مڕۆ له ‌شارى هه‌ولێر, به‌ مه‌به‌ستى داڕشتنى ڕێنماییه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی، گفتوگۆى نێوان حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه‌ چوو, که‌ تێیدا کۆمه‌ڵێک ڕێنمایى خرانه‌ ڕوو که‌ له‌ داهاتوودا وه‌ک ڕێنمایى بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ته‌واوى داموده‌زگاکانى هه‌رێمى کوردستان په‌یڕه‌و بکرێت و, خۆشبه‌ختانه‌ کارى باش کراوه بەڵام ئیستاش گەندەڵی هۆکاری سەرەکین بۆ خۆپیشاندانەکان “.

لە کۆتایی قسەکانیدا حاکم ئەنوەر ئاماژە بەوە دەکات “به‌رنگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ته‌نها ئه‌رکى لایه‌نێک نییه‌، به‌ڵکوو پێوسته‌ له‌سه‌ر ئاستى ده‌سه‌ڵاته‌ جیاوازه‌کان, په‌رله‌مان و حکوومه‌ت به‌ یه‌که‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى ببینه‌وه‌, هه‌وڵى باش هه‌یه‌ بۆ بنه‌بڕکردنى گه‌نده‌ڵى، به‌تایبه‌ت به‌پێى یاساى چاکسازى که ‌ئێستا به‌رکاره‌ ته‌واوى داموده‌زگا و سێکته‌ره‌ جیاوازه‌کان ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى ببنه‌وه”.

 

Back to top button