ئەمریکا بالیۆزخانەی وڵاتەکەمان لە بەغدا دەمێنێتەوە داناخرێت
دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە بەهۆی بەردەوامی مووشەک بارانکردنی بالیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە لایەن میلیشیا شیعەکانەوە بالیۆزخانەی وڵاتەکەیان دادخەن، بەڵام ئەمڕۆ ئەمریکا پاشگەزبوەنەوەی خۆی راگەیاند و دەڵێت ، باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا ماوە و داناخرێت.
دیڤید شینكەر، یاردەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژھەڵاتی نزیك، بە میدیاکانی راگەیاندووە کە: “باڵیۆزخانەی ئەمەریكا دەمێنێتەوە و ھەرگیز داناخرێت لەم دواییەدا ڤیدیۆیەكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغداتان بینی سەبارەت بە كەمكردنەوەی ژمارەی ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق “.
یاردەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژھەڵاتی نزیك راشیگەیاندووە کە : “كار و پابەندبوونمان بەرامبەر بە عێراق بەردەوام دەبێت و ھیچ كەمكردنەوەیەك كە لەوانەیە لە ئایندەدا رووبدات كاریگەری لەسەر نابێت”.
ئاماژەشیكرد بە “گفتوگۆكانی دوو لایەنە سەبارەت بە پەیوەندییەكانی ئابووری، سیاسی و دۆسیەی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی عێراق”.
سەرچاوە: RT