راگەیێندراوێک لە پارێزگاری هەولێر
له ڕاگهێندراوێكدا پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت ڕایگهیاند: دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو چەند حاڵەتێکی تەقەکردن و کوشتن و شەڕو ئاژاوە لەناو شاری هەولێر ڕوویاندا کە بەداخەوە چەند کەسێکی نابەرپرس لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی و مامەڵەکردن و قەرزاری ئەنجامیاندا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر لە ئاسایش و زێرەڤانی و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ کە بەشەو ڕۆژ لەئەرکدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و دەرچووان لەیاسا توانرا چەند کەسێک لەوتاوانبارانە دەستگیربکرێن و دەستیش بەسەر چەند چەکێک و ئۆتۆمبێلێکدابگیرێت کە بەنایاسایی بەکارهاتوون.
ڕاشیگهیاندووه: ویڕای دەستخۆشیمان لەهێزە ئەمنیەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان، وەک پارێزگای هەولێر سەرجەم هێزەکانمان دەستکراوەکردووە لەئیجرائات وەرگرتن و دەستگیرکردنی هەرسەرپێچیکارێک کە چەکی بێ مۆڵەتیان هەڵگرتبێت یان ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆبەکاربهێنن.
ئاماژهی بهوهشكردووه هەموو ئەو کەسانەشی کە کارمەندی ئەمنین یان سەربازین لەدەرەوەی شوێنی کارکردنی فەرمی خۆیان چەکیان پێبێ یان ئۆتۆمبێلی سەربازی بەکاربهێنن، ئەوا دەستبەجێ دەستگیر دەکرێن و دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکانییان دەگیرێت و پاشان ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
ههروهها ڕایگهیاندووه: لێرەشەوە جارێکی تر هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شاری هەولێری پایتەخت دڵنییا دەکەینەوە کە بەهەموو توانایەکمانەوە بەپشت بەستن بەتواناو چاووکراوەیی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ سەروماڵیان دەپارێزین و داواش لەهاوڵاتییان دەکەین هاوکارمان بن.
هێمن قادر پارێزگاری هەولێر/ بەوەکالەت 2020.12.8