بەرپرسی ناوچەی پارتی لە پێنجوێن: ئەوانەی هێرشی سەر بارەگای ناوچەمانیانکرد چەکی پێشکەوتوویان پێ بووەو هێزێکی رێکخراو بوون
دوای ئەوەی بەناو خۆپیشاندەران هێرشیانکردە سەر ناوچەی پينجوێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرپرسی ناوچەی پاررت رایدەگیێنێت کە خەلکی پێنجوێن چاوساغیان بۆ ئەو چەک بەدەستانەکرد.
بەکر عەبدوڵڵا بەرپرسی ناوچەی پێنجوێنی پارتی رایگەیاند ئەمشەو بەناو خۆپیشاندەران هێرشیانکردە سەر ناوچەکەمان و پێشمەرگەیەکمان شەهید بوو
ئەو بەرپرسەی پارتی راشیگەیاندووە کە ئەوانەی هێرشیانکرد چەکی پێشکەوتوویان پێ بوو هێزێکی رێکخراو بوون و چەند کەسێکی پێنجوێن وەک چاوساغ لەگەڵ ئەو بەناو خۆپيشاندەرانەوە هێرشیانکردە سەر ناوچەی پارتی.