سبەی شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، بڕیاردرا کە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات، بڕیارە سبەی شاندەکە سەردانی بەغدا بکات.

سە‌میر ھە‌ورامی گوتە‌بێژی رە‌سمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگەیاندووە کە بڕیارە‌ سبە‌ینێ چوارشە‌ممە‌ ٩/١٢، وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌ردانی بە‌غدا بكات.

هەروەها گوتە‌بێژی رە‌سمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران راشیگەیاندووە سه‌ردانه‌كه‌ بە‌مە‌بە‌ستی بە‌ردە‌وامیدان بە‌ گفتوگۆكان وگە‌یشتن بە‌ڕێككە‌وتن لە‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان و بە‌تایبە‌ت پرسی دارایی و جێگیر كردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ی عێراق.

 

هەروەها خواکوڕک زانیویەتی کە شاندەکە پرسی جێگیر كردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات

Back to top button