ئەمریكا سزای چەند كەسایەتیەكی دا
ڕۆژی سێشەممە کاربەدەستێکی ئەمەریکا گوتی واشنتن سزای پەیوەست بە تیرۆریزم بەسەر کەس و چەند قەوارەیەکی ئێرانیدا دەسەپێنێت .
ئەو کاربەدەستەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئامانجی سزاکان ئەوە بووە: باڵیۆزی ئێران لە گروپی حوسی یەمەنی، حەسەن ئێرلۆ و زانکۆی نێودەوڵەتی ئەلمستەفا سزا بدات
ئەوەشی خستەڕوو کە ئێرلۆ و زانکۆکە لەژێر فەرمانی جێبەجێکاری 13224 دا سزاکانیان لەسەر بووە ، کە ڕێگە بە حکومەتی ئەمریکا دەدات کە سامان و سەرمایەی ئەو کەس و قەوارە بیانیانە دیاری بکات و بلۆكی بکات