قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌نێوان سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و راپه‌ڕین و گه‌رمیان راگه‌یه‌ندرا

دوای ئەوەی لە چەند شارو شارۆچکەیەکی سنوری سلێمانی خۆپیشاندان دەستی پێکرد لێژنەی باڵای ئەمنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی دا.

 

لیژنەی بالای ئەمنی بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی سلێمانی‌و هەڵەبجە‌و ئیدارەكانی راپڕین‌و گەرمیان بە تەواوی قەزا‌و ناحیەكانیانەوە.

بڕیارەکە لە کاژێر 12:00ی شەوی 2020/12/08ـەوە بۆ کاژێر 12:00ی شەوی 2020/12/09 دەبێت.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو بڕیارە بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خولقاندنی کەشێکی ئارامە.

 

زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە

Back to top button