بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەو دەرچوانەی ئارەزوی دامەزراندنیان هەیە پێویستە سەردانی بەشی پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن

دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ژمارەیەک پزیشک و یاریدەدری پزیشکی و کارمەندی دیکە دادەمەزرێنن، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەو دەرچوانەی ئارەزوی دامەزراندنیان هەیە پێویستە سەردانی بەشی پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە 9336 ی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان 125 كەس لەدەرچوانی پەرستاری زانكۆ و یاریددەری بێهۆشكاری بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت لە نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەرە تەندروستیەكانی تایبەت بەكۆرۆنا لەسلێمانی.

هەروەها بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندووە، ئەو دەرچوانەی ئارەزوی دامەزراندنیان هەیە دەتوانن سەردانی بەشی پلانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆرمی تایبەت بە دامەزراندن و گەڕاندنەوەی لەماوەی هەفتەیەكدا.

Back to top button