لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی بەناو خۆپیشاندەران تەقەی هەرەمەکیان دەست پێکردووە ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون

دوای ئەوەی لە چەند شارو شارۆچکەیەکی سنور سلێمانی خۆپیشاندان دەستی پێکرد و بە ناو خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی پارتی و جگە لە شەهید کردن و بریندارکردنی کادرو پاسەوانانی بارەگاکان بەناو خۆپیشاندەران بەهۆی تەقەی هەرەمەکی ژمارەیەک خۆپیشاندەریان شەهید و بریندار کرد.

 

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی بەناو خۆپیشاندەران لە ئێستادا دەستیانکردووە بە شێواندن و وێرانکردنی شۆستەکانی شەقام  و دەستیانکردووە بە تەقەی هەرەمەکی.

سەرچاوەی زانیاریەکان دەشلێت چەند کەسێک بەهۆی گوللەی وێل بریندار بوونەو ئەگەری شەهید بوونی چەند هاووڵاتیەکی سڤیل هەیە.

Back to top button