چیرۆكی وێنه‌ی ئه‌م منداڵه‌ی ته‌واوی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ته‌نی

چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا وێنه‌ی منداڵێك ته‌واوی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ته‌نی، به‌ تایبه‌تی تویته‌ر و فه‌یسبووك، وێنه‌كه‌ش بریتی بوو له‌ منداڵێك كاتێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگایی یه‌كێ له‌ ئه‌كادیمیاكان هه‌مان جوڵه‌ی یاریزانه‌كانی ناو یاریگا ئه‌نجام ده‌دات

منداڵه‌كه‌ ناوی یوسفه‌ له‌ به‌رده‌م یه‌كێك له‌ ئه‌كادیمیاكان له‌ خۆشه‌ویستی بۆ تۆپی پێ هه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا جوڵه‌ی یاریزانه‌كانی ناو ئه‌كادیمیاكه‌ دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی سه‌رنج ڕاكێشانی وێنه‌گری میسڕی ساهل بن عبدول ڕه‌حمان وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ ده‌گرێت

ده‌رباره‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ بڵاو بۆته‌وه‌ ساهل گوتی : دوو ساڵ پێش ئێستا ئه‌م وێنه‌یه‌م گرت، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كوالێتی وێنه‌كه‌ زۆر خراپ بوو، بڵاوم نه‌كرده‌وه‌ هه‌ر لای خۆم هه‌ڵم گرتبوو، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا یه‌كێك له‌ هاوڕێكانم پێی گوتم ئه‌م جۆره‌ وێنانه‌ پێویستناكات كوالێتیان به‌رز بێت پێوسته‌ بڵاوی بكه‌یه‌وه‌.

دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ساهل، به‌ خێرایی وێنه‌كه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بۆیه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وای كرد به‌رێوه‌به‌ری یانه‌ی میسڕی مقاسه‌ له‌ وڵاتی میسڕ بۆ تۆپی پێ سيد متولي بێته‌ سه‌ر خه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی ئه‌م منداڵه‌ له‌ یانه‌ی تازه‌ پێگه‌یشتووانی یانه‌كه‌ی دا بمه‌زرێنێت به‌ خۆرایی، به‌ڵام بۆ دۆزینه‌وه‌ ئه‌م منداڵه‌ پرسیار له‌ ساهل كرا ئه‌ویش پێی ڕاگه‌یاندن دوو ساڵ پێش ئێستا ئه‌م وێنه‌یه‌م گرتووه‌ له‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانی خۆر هه‌ڵات هیچ زانیاری تری له‌سه‌ر نیه‌، دواتر له‌ ڕێگایی دۆزینه‌وه‌ مامی، توانرا یوسف بدۆزرێته‌وه‌ بانگێشتی یانه‌كه‌ بكرێت و بكرێته‌ یه‌كێك له‌ یاریزانه‌كانی ئه‌م یانه‌یه‌ و سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی یانه‌كه‌ بێت

یوسفی ته‌مه‌ن 10 ساڵان دوای كۆچی دوایی باوكی له‌گه‌ڵ خوشكێكی و دایكی ده‌ژی، رۆژانه‌ كاری شوشتنی ئۆتۆمبێل ده‌كات به‌ 30 جونه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌ پۆلی چواری سه‌ره‌تای ده‌خوێنێت، بریاره‌ له‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی بكات له‌گه‌ڵ یانه‌ی تازه‌ پێگه‌یشتووانی میسر مقاسه‌.

 

 

Back to top button