سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرێس كۆنفرانسێك ساز دهكات
بڕیارە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باسی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ١٢ی ٢٠٢٠، بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گفتوگۆ لەسەر كۆمەڵێك بابەت بكات.
سەرۆكی حكوومەت لە کاتژمێر 12 و نیوی نیوەڕۆ باس لە دۆخی ئێستەی هەرێمی كوردستان و دوا پەرەسەندنەكانی گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی دەكات.
هەرێمی كوردستان و عێراق ئێستە نزیكبوونەوەیەكی زۆریان هەیە بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانیان و دوێنێش هەردوولا ئامادەیی خۆیان پێشان دا بۆ ڕێككەوتن لەسەر بودجە و مووچە.
- بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێكی هەرێمی كوردستانیش بچێتە بەغدا بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكان و كۆبوونەوەیەشیان دەبێت لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و چەند بەرپرسێكی بەغدا.