كەشناسی هەرێم: باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان هه‌ور و نمه‌باران ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا بارانى مامناوه‌ند ده‌بێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشه‌ممه‌ 10/12/2020، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.


 

 

Back to top button