بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەستی پێكرد

بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (9) كانوونی یەكەمی 2020، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێ كردنی بابەتەكاتی خوارەوە کۆدەبێتەوە:

• دوا پەرەسەندنەكانی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و رەشنووسی پرۆژەی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2021.

• رووداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دوایی و بارگرژی و ناڕەزایەتییەكان.

• بابەتی دەستپیكردنەوەی دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی، دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.

Back to top button