پەرلەمانتارە كوردە نەیارەكانی هەرێمی کوردستان لە دواوەی ئاژاوەگێڕیەکەی سلێمانیەوەن

پەرلەمانتارە نەیارەكانی کورد لە بەغدا بە ئاشکرا لە دواوەی دیاردەی چەکداری و سووتانی بارەگای حزبەکان و ئەو ئاژاوەگێڕیەوەن کە لە سنووری سلێمانی دا هەیە.

هەرێمی كوردستان كە بە شێوەیەكی بەردەوام لە بەغداوە هانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەدەن بۆ كاری تێكدەرانە و دژایەتیكردنی دامەزراوە فەرمییەكان، كەچی خۆیان ناوێرن لەم ماوەیەدا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانیش بگەڕێنەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا هەریەك لە (سەركەوت شەمسەدین، غالب محەمەد، ڕێبوار كەریم، هۆشیار عەبدوڵا، یوسف محەمەد، ئەحمەدی حاجی ڕەشید و چەند پەرلەمانتارێكی دیكەی كورد) لە بەغداوە جگە لەوەی بە پێدانی زانیاریی ناڕاست و هاندانی عەرەبە شۆڤێنییەكان لە دژی هەرێمی كوردستان، بوونە هۆی بڕین و ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان لە چوارچێوەی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠، ئۆباڵەكەشیان خستە سەر هەرێمی كوردستان و هانی خەڵكییان دا بۆ كاری تێكدەرانە لە دژی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان.

عەتا سەراوی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی، ڕای گەیاند، تێكدەرەكان لە لایەن دەزگایەكی هەواڵگریی ئیقلیمی و پەكەكەوە پشتیوانی دەكرێن، دەستی پێكردووە، كەچی تائێستا هیچ یەكێك لەو پەرلەمانتارانە تەنانەت نەوێراون بۆ پارێزگای سلێمانیش بگەڕێنەوە.

 

Back to top button