دوو بیرە نەوتی كەركوك تەقێنرانەوە

ڕۆژی چوارشەممە دوو بیرە نەوت لە ناو کێڵگەیەکی بچوکی باکوری عێراق تەقایەوە و لیواکانی ئاگرکوژێنەوەش کار بۆ کوژانەوەی ئاگرەکان دەکەن.

بەرپرسانی پیشەسازی نەوت و سەرچاوە ئەمنیەکانیش رایانگەیاند كەهێشتا دیار نییە کێ بەرپرسی تەقینەوەکانی کێڵگەی نەوتی خەبازە کە 20 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوایی کەرکوکەوە.

ھاوكات بەرپرسانی نەوت گوتیان کێڵگەکە نزیکەی 25 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت.
Back to top button