مەسرور بارزانی حکومەت زیاتر لەهەموو کەس زیاتر بەرەی گەلە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە حکوومەت پشتیوانیی خۆپیشاندانی هێمنانە دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، مەسرور بارزانی رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەدات.
مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشیی له قوربانییانی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و ئه‌و كه‌سانه كرد، كه به هۆی په‌تای كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دوو بابه‌تی گرنگ کۆ بووەوە، کە ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایە.
مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ گرفتنه‌كان و راستکردنەوەی ئه‌م دۆخه ناله‌بارە، داوە، ”هه‌مو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بگه‌ین به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان“.