دوو هاوڵاتی ئێرانی لە سوید بزانە چیان لەژنان كردووە
خواكوڕك
دوو هاوڵاتی ئێرانی لە وڵاتی سوید دەبنە مانشێتی میدیاکان،ئەوەش دوای ئەوەی هەڵدەستن بە لاقەکردنی دەیان ژن و کچی سویدی دوای بێ هۆشکردنیان.
ڕۆژنامەی ئیکس بیرسن ئاماژەی بەوە کردوە کە تاوانی ئەو دو هاوڵاتیە ئێرانیە لە مێژوی سویددا بێ وێنە بووە جونکە لەساتی ئەنجامدانی تاوانەکە وێنەوگرتەی کارەکەیان گرتوەو بە شێوەیەک کە زیاتر لە ٤۱ هەزار وێنەو ۱۷۰۰ گرتەی ڤیدیۆیی تاوانەکەیان تۆمار کردووە،ئەو دوو هاوڵاتیە ئێرانیە بەناوەکانی بردیا بجوهی تەمەن ۲٦ ساڵ کە ڕێکخەری ئاهەنگی شەوانە و نافید ئەتڵەسی ٥۱ ساڵەیە هاوكاری بووە”.
ئەو دوو هاوڵاتیە لە وڵاتی سوید خاوەنی چەند چێشتخانەن و پێکەوە کارەکەیان کردووەو حەبی بێهۆشکردنیان کردۆتە ناو خواردنەوەی لاقەکراوەکان و دواتر لە شوقەیەکی تایبەتی نافید ئەتڵەسی تاوانەکەیان ئەنجام داوە، پاش لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی سوێد دوو تاوانبارەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوەو بەو هۆیەشەوە بجوهی بۆ ماوەی شەش ساڵ و نافید بۆ ماوەی ۹ ساڵ سزادراون.