کەناڵی ” ئێن ئاڕتی “قەرزداریشە و چەند کەناڵیشی نایاسایین
کەناڵی ئێن ئارتی ٢٠٠ ملیۆن دینار قەرزدار رسوماتن و زۆرتین سەرپێجێشیان هەیە .
شێراون عەوڵا بەرێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات بە پشتبەستن بە یاسای ساڵی ٢٠١٤ ، کەناڵی ئێن ئارتی بۆ ماوەی یەک هەفتە دادەخرێت
عەوڵا بەرێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە هەروەها ئاشکرای دەکات تەنها ٢ کەناڵی ئەو تەلەڤزیۆنە مۆڵەتی یاساییان بۆ دەرچووە و ئەو دوو کەناڵەی دیکە نایاسایین و دادگای سلێمانیش بڕیاری داخستنی داوە بەڵام بە بێ گوێپێدانە یاسا پەخشەکانیان بەردەوامە
لە کۆتاییقسەکانیدا شێروان عەوڵا باس لە قەرزەکانی ئەو کەناڵە دەکات کە تائێستا زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دینار قەرزداری وەزارەتن و لە پێدانی ئەو پارەش خۆیان دزیوەتەوە و بڕیاری داخستنەکەشی سیاسی نییە