لە هەولێر گەنجێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات کەسێکیان بە تۆمەتی بەکار هێنانی ماددەی هۆشبەر و کێشەی خێزانی دەستگیر کردووە

ئەو راگەیاندراوە کە لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر بڵاو کراوەتەوە تەیدا هاتووە ، بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م.و.ب) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و كێشەی خێزانی دەستگیر كرد”.

هاوکات روونکراوەتەوە : “تۆمەتباره‌كە لە كاتی دەستگیركردنیدا بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لەلا گیرا، دانی بە تاوانەكەیدا نا، بۆیە بەپێی ماددەكانی 7ی خێزانی و 14ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و درایە دادگا”.

Back to top button