میكانیزمێك له‌نێوان ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و داواكاری گشتی جێ به‌جێ ده‌كرێت

خواكوڕك

ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ داواکاری گشتی كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌ و رێكه‌وتوون له‌سه‌ر دیاری كردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ گۆڕینەوەی زانیاری و ھەماھەنگی لەقۆناغی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ 7/2/2017 له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم و جەواد فەتاح داوکاری گشتی هەرێم به‌وه‌كاله‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ و دواتر بڕیاردراوه‌ ھەماھەنگی یەکتر بکەن لەزۆر بواردا، بەتایبەت لە قۆناغە پێویستیەکان بۆ ھەنگاونانی زیاتری ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
به‌پێی راگه‌یانراوه‌كه‌، دەستەی دەسپاکیی ھەرێمی کوردستان و داواکاری گشتیی ھەرێمی کوردستان رێكه‌وون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ھەماھەنگی و ھاوکاریی زیاتری یەکتر بکەن، لە بابەتی جووڵاندنی داوا (تحریک شکوا) و پەرەپێدانی توانامرۆییەکان و بەشداریکردن لە وۆرک شۆپەکان و بڕیاریش دراوە کۆبوونەوەکانیان بەشێوەیەکی مانگانە بەردەوام بێت.

Back to top button