شاندێکی باڵا و دەستکراوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەوە بەغدا بەرێکەوتن

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە لایەن گوتەبێژی رەسمی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی  وەزیرانەوە بڵاو کراوەتەوە ، تەیدا هاتووە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەرێکەوتن .

شاندەکە بە هەموو شێوەیەک دەستکراوەن و دەتوانن بڕیار دەر بن لە کۆبوونەوەکاندا

 

دەقی راگەیێندراوی وتە‌بێژی رە‌سمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران:

 

وە‌فدێكی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی  قوباد تاڵە‌بانی بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت

 

وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە‌ڕێكە‌وت بە‌رە‌و بە‌غدا، بە‌مە‌بە‌ستی گە‌یشتن بە‌ڕێككە‌‌وتن سە‌بارە‌ت بە‌پرسە‌ داراییە‌كانی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدراڵ.

 

 

بڕیارە‌ ھە‌ر ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ ٩/١٢ دانوستاندنە‌‌‌كان دە‌ستپێبكە‌ن لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی نە‌وت و دارایی عێراق و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان.

 

سە‌میر ھە‌ورامی

وتە‌بێژی رە‌سمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

Back to top button