لە عێراق سبەی پشووی فەرمییە و هەرێمی کوردستانیش بڕیاری خۆی دا

 

سبەی پێنجشەممە ١٠/١٢/٢٠٢٠ بە پێی بڕیارێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە کراوەتە پشووی فەرمی  بە ناوی رۆژی سەرکەوتن بە سەر تیرۆریستانی داعشدا .

لەمبارەوە جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیدوانێکدا ڕایدەگەیەنێت ، ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوەو تایبەتە بە حکومەتی فیدڕاڵی ، بۆیەش سبەی پێنجشەممە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی وەک رۆژانی پێشتر دەوام ئاسایی دەبێت و ئەو بڕیارە هیچ پێوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە

Back to top button