بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت ژمارەیەک  پرۆژەی ستراتیژی  لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دەستپێدەکرێت

 

پرۆژەکانی ستراتیژی ڕێگاوبانی سلێمانی ، هەڵەبجە و گەرمیان بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانیان دەکرێت و بڕی ٣٥ ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە .

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەدا هاتووە سەرۆکی حکومەت ڕەزامەنی خۆی نیشان داوە بۆخەرجکردنی ٣٥ ملیار دینار لە پێناو پەرە پێدانی پرۆژەکانی رێگا و بان لە سلێمانی ، هەڵەبجە و گەرمیان

پرۆژەکان لە ٧ پرۆژە پێک دێن کە پێکهاتوون پێکهاتوون لە، دروستکردنی رێگای دوسایدی (دوکان – چورقوڕنە) پردەکان و نۆژەنکردنەوەی رێگا کۆنەکان بەبڕی پێنج ملیار دینار، تەرخانکردنی بڕی چوار ملیار دینار بۆ دروستکردنی سایدی دوەمی رێگای (وارماوا – زاڕەیەن – دەربەندیخان) و نۆژەنکردنەوەی سایدە کۆنەکە، تەرخانکردنی بڕی دوو ملیار دینار بۆ دروستکردنی پردی شانەدەری رێگای سەیدسادق و تەرخانکردنی بڕی سێ ملیار دینار بۆ دروستکردنی رێگای خێرایی (باشماخ – پێنجوێن) لەگەڵ دوو یەکتربڕ (قۆناغی دووەم).

روونیشکراوەتەوە، کە هەر لەچوارچێوەی ئەو پرۆژانەدا بڕیادراوە بە تەرخانکردنی بڕی چوار ملیار دینار بۆ دروستکردنی رێگای سایدی دووەمی (دوکان – چوارقوڕنە) و پردەکان و نۆژەنکردنەوەی رێگا کۆنەکە بە درێژی 19کم (قۆناغی دووەم) و تەرخانکردنی بڕی حەوت ملیار دینار بۆ دروستکردنی رێڕەوی دووەمی رێگای (هەڵەبجە – سەیدسادق) بە درێژی 28.8کم، لەگەڵ تەرخانکردنی بڕی 10 ملیار دینار بۆ دروستکردنی سایدی دووەمی رێگای (کەلار – کفری).

Back to top button