خۆپیشاندانی ئەمڕۆی قەزای دوکان ، کوژراوی لێکەوتەوە

 

لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکان بە ناوی ڕەواڵەتی  داوای ماف بەڵام دەستانێکی تێکدەر و ئاژاوەگێر ، ئەمڕۆ لە قەزای دوکان عەقیدێکی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن گیانی لە دەست دا .

 

عەقید ( هەمزە محەممەد ) لە لیوای ١٢٨ دوکان بە هۆی پێداکیشانی بەرد لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە گیانی لە دەستدا، ئەوە لە لاتێکدابوو بەو پەری بەرپرسیارەتی داوای لە خۆپیشاندەران دەکرد خۆیان بپارێزن لە سووتاندنی شوێنە خزمەتگوزارییەکان کە موڵکی گشتی هاووڵاتیانی  هەرێمی کوردستان ئەژمار دەکرێن ، بەڵام بە بەرد وڵامیان داوە و گیانی لە دەست دا

Back to top button