سەرکردەیەکی یەکێتی:  ھەندێک پەرلەمانتار زۆر منداڵانە مامەڵە دەکەن هانی منداڵی خه‌لك ده‌ده‌ن خۆپیشاندان بكه‌ن و منداڵی خۆشی های لایڤ ده‌ژیێت

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی پلانێكی نێوده‌وله‌تی و به‌ هاوكاری چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ به‌غدا و به‌ به‌شداری راسته‌وخۆی  په‌كه‌كه‌ له‌ سنوری پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی و جگه‌ له‌ شه‌هید كردن و بریندار كردنی كادر و پاسه‌وانانی باره‌گاكان زۆربه‌ی باره‌گاكانی پارتی له‌و سنورانه‌ سوتێندران و به‌پرسێكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت ”هەندێك پەرلەمانتار ماڵ و منداڵەكانی خۆیان های لایڤ دەژین و كوڕی خەڵك بە كوشتن دەدەن“.

 

ڕەوەند مەلا مەحموود، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ باره‌ی ئه‌و به‌ناو خۆپیشاندانه‌ی كه‌ گێره‌شێوێنان له‌ سنوری سلێمانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ڕاگەیاندووه‌، به‌ ڕه‌وای نابینم كه‌ هه‌ڵبكوترێته‌ سه‌ر باره‌گا حكومی و حزبیه‌كان و بسوتێندرێت، چونکە بارەگا تاوانی نییە و دواتر ھەموو ئەو دامەزراوانە ھی ھەموو خەڵکە “.

ئه‌و ئەندامه‌ی سەرکردایەتیی یەکێتیی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌: ”ھەندێک پەرلەمانتار زۆر منداڵانە مامەڵە دەکەن، ئەوان لە نێو ھۆڵی پەرلەمان ڕاستییەکان ناڵێن، بەڵکوو ھانی منداڵی ھەژار دەدەن و بە کوشتی دەدەن، لە کاتێکدا ئەوان مانگانە نیو فەردە پارە وەردەگرن و ماڵ و منداڵیان های لایڤ دەژین و ئەو پەرلەمانتارانەی قسەی زل دەکەن، باشترە چادر ھەڵبدەن و بڵێن ئێمە دەوام ناکەین تاوەکوو کێشەی خەڵکی چارەسەر بکەن، بەڵام ئەو پەرلەمانتارانە دێنە سەرای سلێمانی لە کاتێکدا سەرا ھیچ شتێکی لێ نییە، بۆیە باشترە ھەموومان بە وردی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەین“.

 

Back to top button