له پشت هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان بازرگانیه‌ك هه‌یه
خواكوڕك
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2013 سه‌ركردایه‌تی گۆڕان توانی له‌رێگه‌ی ئه‌و لێكترازانه‌ی له‌ناو یه‌كێتی و هه‌روه‌ها بانگه‌شه فراوانه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ڵسوڕاوانی، رێژه‌ی له %38 ده‌نگه‌كانی سلێمانی به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام له ئێستادا كه‌مترین ده‌سكه‌وت به‌ر چینی خواره‌وه كه‌وتووه.
سه‌ركردایه‌تی گۆڕان كه پێكهاتوون له ژماره‌یه‌ك بازرگان و سه‌ركرده‌ی دێرینی ناو یه‌كێتی، ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دارایی و په‌یوه‌ندیه‌كانی گۆڕان داگرتووه و ته‌نانه‌ت رێكه‌وتنی بازرگانی و سیاسی نهێنیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناوه‌وه و ده‌روه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستن.
به‌پێی لێدوانه تووند و هه‌ڵچووه‌كانی هه‌ڵسوڕاوانی حزبه‌كه بێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆران هیچ پرۆژه‌یه‌كی ئابووری و كۆمپانیا و ده‌سكه‌وتێكی له نه‌وت و بازرگانی ئه‌م هه‌رێمه نیه، به‌ڵام به‌پێی به‌ڵگه‌كان و لێدوانی هه‌ندێك به‌رپرسانی حكومی و حزبی بێت، سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه خاوه‌نی پاره‌یه‌ك و بازرگانیه‌كی زۆریشه.
پێشتر كۆمپانیای نه‌وتی باكور به‌ڵگه‌یه‌كی له‌رێگه‌ی (خواكوڕك)ـه‌وه بڵاوكرده‌وه كه به رێژه‌ی %45 له نه‌وتی شاری كه‌ركوك ده‌چێته پاڵاوتگه‌یه‌كی تایبه‌ت به نه‌وشێروان مسته‌فا، ئه‌مه جگه له‌لێدوانه‌كانی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان، كه‌چه‌ندین جار بوونی پاڵاوتگه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌م حزبه‌وه دووپات كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی nrt ڕایگه‌یاندووه، كه له %18 پاڵاوتگه‌ی بازیان هی گۆڕانه، هه‌وره‌ها به‌م دواییانه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود رایده‌گه‌ینێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش خاوه‌نی پاڵاوتگه‌ی نه‌وته.