مەكتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید(ئاوات تاڵیب مەجید) دەکات

به‌بۆنه‌ی شه‌هید كردنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی لیژنەی ناوچەی پێنجوینی پارتی، مه‌كته‌بی سیاسی له‌ په‌یامێكدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید(ئاوات تاڵیب مەجید) دەکات.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووه‌، بە داخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەی دڵسۆزی لیژنەی ناوچەی پێنجوینی پارتیمان هەڤاڵ (ئاوات تاڵیب مەجید)مان بیست، کە لەئەنجامی پشێویەکانی دەڤەرەکە بەدەستی گێرەشێوێنان بەناحەق شەھیدکرا. بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و سەرجەم ھەڤاڵانی پارتیمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمیان دەزانین.

 

مەكتەبی سیاسی پارتی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌باره‌ی كوژرانی كادیرێكی حزبه‌كه‌ له‌ پێنجوێن رایگه‌یاند، ئەو كارە تاوانكارییە بەتوندی ئیدانەدەكەن، “داواكارین لە لایەنی بەرپرسی ئەمنی و ئیداری شارەكە تاوانباران بە سزای رەوای خۆیان بگەیەنن و كۆتایی بەو ئاژاوە و گێرەشێوێنی و رەفتارە نابەرپرسانە بێت”.

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید(ئاوات تاڵیب مەجید) دەکات

بە داخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەی دڵسۆزی لیژنەی ناوچەی پێنجوینی پارتیمان هەڤاڵ (ئاوات تاڵیب مەجید)مان بیست، کە لەئەنجامی پشێویەکانی دەڤەرەکە بەدەستی گێرەشێوێنان بەناحەق شەھیدکرا. بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و سەرجەم ھەڤاڵانی پارتیمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمیان دەزانین.

ئێمە لەكاتێكدا ئەو كارە تاوانكارییە بەتوندی ئیدانەدەكەین، داواكارین لە لایەنی بەرپرسی ئەمنی و ئیداری شارەكە تاوانباران بە سزای رەوای خۆیان بگەیەنن و كۆتایی بەو ئاژاوە و گێرەشێوێنی و رەفتارە نابەرپرسانە بێت.

هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ ودۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری بنەماڵەی شەھید ئاوات و لە خە م و خەفەتیان كەم بكاتەوە.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و لەخوای گەورە داواکارین ھەموولایەک لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای هەڤاڵی كۆچكردوویشمان بەهەشتی بەرین بێت…

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٩ـی١٢ـی٢٠٢٠

Back to top button