هیوا گه‌یلانی: له خۆپیشانداندا په‌که‌که به‌شدار بووه له هاندان و توندوتیژی و خه‌ڵکیان بینراوه.
دوای ئه‌وه‌ی له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌له‌بجه‌و ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، به ناوی داواكردنی مووچه و مافی فه‌رمانبه‌ران خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا، به‌ڵام هه‌ر زوو له لایه‌ن لایه‌نگر و له چه‌ند شوێنێكیش چه‌كدارانی په‌كه‌كه سود له خۆپیشاندانه‌كه وه‌رگیرا بۆ هێرشكردنه سه‌ر دام و ده‌زگاكانی حزبی و حكومی، به‌رپرسی لقی 11ـی پارتیش راده‌گه‌یێنێت له خۆپیشانداندا په‌که‌که به‌شدار بووه له هاندان و توندوتیژی و خه‌ڵکیان بینراوه.
هیوا گه‌یلانی به‌رپرسی لقی ١١ی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاندووه كه : “له خۆپیشانداندا په‌که‌که به‌شدار بووه له هاندان و توندوتیژی و خه‌ڵکیان بینراوه و مه‌ترسیی زۆره.و ئه‌وه‌ی په‌که‌که ده‌یکات زه‌نگێکی مه‌ترسیداره بۆ کوردستان و ئه‌زموونی کوردستان، ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوات دۆخه‌که باش نابێت.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی لقی 11ی پارتی راشیگه‌یاندووه: ئه‌رکی دامه‌زراوه حکوومییه‌کانه هاوکار بن بۆ رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌نگه مه‌ترسیی كه گرووپی په‌که‌که ده‌یانه‌وێت ئه‌جێندای ده‌ره‌کی جێبه‌جێ بکه‌ن، که له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی کوردستان.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: “حزبه‌کانی سلێمانی تێگه‌یشتوون، که ده‌ره‌نجامی هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌وەی سلێمانی بکرێته سینییه پاقڵاوه بۆ په‌که‌که، ئه‌وه‌یه کە ئێستا دەیبینن”.