دیندار دۆسكی: په‌كه‌كه كارێكی هه‌ڵه ده‌كات كه له پشت خۆپیشاندانه‌كانه
دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌ستی خسته نێو خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی سنوری سلێمانی كه داوای ماف و مووچه‌یان له حكومه‌ت ده‌كرد به هۆیه‌وه خۆپیشاندانه‌كان گرژی لێكه‌وه‌ته‌وه به‌رپرسێكیش رایده‌گه‌یێنێت كه ناكرێت خۆپیشاندان بۆ بەرژەوەندیی سیاسی بقۆزرێتەوە.
دیندار دۆسكی، چاودێری سیاسی و یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكگرتووی ئیسلامیی له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سنوری سلێمانی كه له لایه‌ن ژماریه‌ك گێره‌شێوێن و تێكده‌ر ئاراسته‌كه‌یان گۆڕدرا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ سووتاندنی باره‌گادا نیم.
ئه‌و چاودێره‌ی سیاسی گوتیشی: ”ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه دەستێوەردان بكه‌ن، كارێكی خراپه و هەرێمی كوردستان مه‌یدانی خه‌باتیان نییه، ئەگەر خەڵكی داخوازییەكیان هەبێت، ڕەوایە، بەڵام ناكرێت بە نەفەسی سیاسی و بۆ بەرژەوەندیی سیاسی بقۆزرێتەوە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه خەباتی پەكەكە باكووری كوردستانە و هەر كارێك لە باشوور بكات، دەئەنجامەكەی دەبێتە هۆی تێكدانی دۆخی باشووری كوردستان“.