وەزیری ناوخۆی عێراق: “پێویستە کەرکووک لە ئاوارە چۆڵ بکرێت”
دوای ئهوهی ئەمڕۆ ، وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی سەردانی کەرکووکی کرد و لەگەڵ سەرۆکھۆز و کەسایەتییەکان و بەشێک لە بەرپرسانی ئەمنی و ئیداریی شارەکە کۆبووه و دواتر رایگهیاند پێویست كهركووك شاری پێكهوه ژیانی ههموو لایهنهكانه بێت.
عوسمان غانمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند “سەردانەکەمان بۆ کەرکووک بۆ تیشک خستنەسەر رەوشی ئەمنی بوو، ھەروەھا لەگەڵ کەسایەتی و سەرۆکھۆزەکانی کەرکووک کۆبووینەوە بۆ ئەوەی گوێ لە کێشەکانیان بگرین و بەشێک لە کێشەکانیشمان چارەسەر کرد”.
وەزیری ناوخۆی عێراق باسی لەوەیشکرد کە لەگەڵ پارێزگاری سهپێندراوی کەرکووک تاوتوێی دۆخی خزمەتگوزاری و ئەمنی شاری کەرکووکمان کرد و لەو بارەیەوە لە داھاتوودا، کۆنگرەیەکی ئەمنی فراوان ئەنجام دەدەین، چونکە شاری کەرکووک شاری برایەتی و پێکەوەژیانە.
عوسمان غانمی لەسەر دۆخی ئاوارەکان لە کەرکووک گوتی: “لەم سەردانەدا جەختمان کردووەتەوە کە پێویستە کەرکووک لە ئاوارە چۆڵ بکرێت”.