ئاسایشی یەکێتی لە سەرکەپکان ٤٠ کادری پەکەکەی دەستگیر کرد کە دەیانەویست بە ناوی خۆپیشاندان هێرش بکەنە سەر دامەزراوە حزبی و حکومیەکان
دوای ئەوەی خۆپیشاندان بۆ داواکردنی مووچە لە چەند ناوچەیەکی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان ئەنجامدرا، پەکەکە و لایەنگرانی خۆیان خزاندە نێو خۆپیشاندانەکان و بەئاقاری توندوتیژیاندابرد کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوولاتی کوژران و بریندار بوون.
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک لە سەركەپكانی نزیك ڕانییە، ئاسایشی یەکێتی لە مالێكدا نزیكەی ٤٠ كەسی دەستگیر كرد كە لەلایەن پەكەكەوە كۆبوونەوەیان پێ دەكرا بۆ تێكدانی دۆخی شارۆچكەی ڕانییە.
سەرچاوەی زانیاریەکان ئاشکراشی کرد کە پەکەکە پێشتر کۆمەلێک کەسی دیکەی لە رانیەو قەلا دزە راسپاردووە بۆ هێرشکردنە سەر بارەگا حزبی و حکومیەکان.