شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارای و نه‌وتی عێراق كۆبوونه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایانكرد به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌ی ھە‌رێمی كوردستان لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی دارایی و نە‌وتی عێراق كۆبوونە‌وە و جارێكی دیكە پابەندبوونی هەرێمیان بەیاسای پڕكردنە‌وە‌ی كورتهێنانی دارایی دووپاتكردەوە.
میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاندووه كه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه قوباد تاله‌بانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی دارایی و نە‌وتی عێراقی كۆبوونە‌وە، قوباد تاڵە‌بانی دووپاتی ھە‌ڵوێستی حكومە‌تی ھە‌رێمی كردە‌وە بۆ پابە‌ند بوون بە‌ئەركەكانی ھە‌رێم بە‌پێی یاسای پڕكردنە‌وە‌ی كورتھێنانی دارایی عێراق لە‌بە‌رامبە‌ر دابینكردنی شایستە داراییە‌كانی ھە‌رێم، بڕیاریشە سبەینێ وە‌فدەكە زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە ئە‌نجام ب‌دات.
دوێنێ حكومە‌تی هەرێمی كوردستان بەنامەیەكی فەرمی پابەندبوونی خۆی بەیاسای كورتهێنانی دارایی عێراق راگەیاند كە دەبێت رۆژانە 250 هەزار بەرمیل و نیوەی داهاتی گومرگ و خاڵە سنوورییەكان رادەستی عێراق بكات، لەبەرامبەریشدا بەغدا شایستە داراییەكان بۆ هەرێم بنێرێت.