نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد، شاندە ئەمریکییەکە رایانگەیاندووە، هانی گفتوگۆی هەولێر و بەغدا دەدەن و هیوادارن هەردوولا بگەنە رێککەوتن و کێشەکان چارەسەر بکرێن.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەیڤد شنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، خواست و پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دەیڤد شنکەر جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش كردووەتەوە.
كۆبوونه‌وه‌كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی کانوونی یەکەمی 2020 له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى ماتيو توله‌ر، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق و دەیڤید کۆپلی، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و رۆبێرت واڵه‌ر، کۆنسوڵی گشتيی ئەمریکا له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا چەند پرسێکی دیکەی وەکو په‌ره‌سه‌ندنه سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق، لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆڤيدـ19، دۆخى ئابوورى و دارايى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و په‌لاماره‌كانى داعش، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا و وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ئاواره‌كان و خۆپێشاندانه‌كان له چه‌ند شار و شارۆچكه‌يه‌كى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندە ئەمریکییەکە جه‌ختيان له پێويستيى بەردەواميی ھەوڵەکانی چاکسازی و هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى گرنگيدانى زياتر به كه‌رته‌كانى ديكه‌ى وه‌كو پيشه‌سازى و كشتوكاڵ و ره‌خساندنى دەرفهتى زياتر بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى بيانى، له‌وباره‌يه‌وه شاندى ئه‌مريكى دووپاتىكرده‌وه كه هانى كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مريكى ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.