راگه‌یێندراوێك له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند شار و چارۆچكهیهكی سنوری سلێمانی به ناوی خۆپیشاندان هه‌ڵكوترایه سه‌ر باره‌گا حزبی و حكومیه‌كان جگه له شێواندن و تالانكردنی ده‌زگاكان سوتێندران، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ راگهیێندراوێكی بڵاوكرده‌وه
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤدا هاتووه دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان خۆپشاندان به‌ڕێوه چوو له‌لایه‌ن چین و تووێژه‌كانی كۆمهڵگاو موچه خۆران و فه‌رمانبه‌ران، كه داوای موچه‌كانیان و باشتركردنی ژیانیان دهكردو سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كان به‌هێمنانه به‌ڕێوه ده‌چوو له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕاو گرژی تێكه‌وت و كوژراو‌و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كانی لێ كه‌وته‌وه‌و چه‌ندان باڕهگاو بینای حكومی و شوێنی گشتی سوتێنران
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، په‌یامێكی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌هه‌ندێ شار‌و شارۆچكه‌كان بڵاوكرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان خۆپشاندان به‌ڕێوه چوو له‌لایه‌ن چین و تووێژه‌كانی كۆمهڵگاو موچه خۆران و فه‌رمانبه‌ران، كه داوای موچه‌كانیان و باشتركردنی ژیانیان دهكردو سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كان به‌هێمنانه به‌ڕێوه ده‌چوو له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕاو گرژی تێكه‌وت و كوژراو‌و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كانی لێ كه‌وته‌وه‌و چه‌ندان باڕهگاو بینای حكومی و شوێنی گشتی سوتێنران لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین:
1 – ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، خۆپیشاندان وه‌ك مافێكی ئاسایی و یاسایی هاووڵاتیان ده‌بینی له‌پێناو دابینكردنی داواكاریه‌كان و ئامانجێكی دیاری كرا‌و له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێنماییه‌كان و دوور له توندوتیژی و ئاژاوه گێڕی و دوور له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و موڵكی تایبه‌ت و گشتی و له‌هه‌مان كاتدا پاراستنی هاووڵاتیانی خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان و پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان، بۆیه هه‌میشه له‌و سۆنگه‌وه پاڵپشتی له‌هه‌موو چالاكیه‌كی مه‌ده‌نی و یاسایی ده‌كه‌ین كه ئامانج لێی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی هاووڵاتیان بێت له پێناو خۆشگوزه‌رانی و دابین كردنی موچه‌و شایسته داراییه‌كان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا.
2- داوا ده‌كه‌ین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند له پێناو دابین كردنی موچه‌و شایسته داراییه‌كانی موچه خۆران و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار‌و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و دابین كردنی ژیانێكی شایسته بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و پێویسته حكومه‌تی ناوه‌ندییش ئه‌ركی ده‌ستوری خۆی جێ به‌جێ بكات له دابین كردن و ناردنی به‌شه بودجه‌و موچه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌مافی هاووڵاتیان به پێ ی ده‌ستوری عێڕاق.
3- داواش له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین به هه‌ستیاری و هه‌ست كردن به لێپرسراوێتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكه‌ن و هه‌موولایه‌ك هاوكار بن له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه‌و گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن و ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی دوور له خیتابی توندڕه‌وی و هاندان و له‌پێناو زیاتر ئاڵۆز نه‌كردنی دۆخه‌كه.
4- ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌یه‌كه‌م ساتی خۆپیشاندانه‌كان چاودێری بارودۆخه‌كه‌ی كردووه‌و نووسینگه‌كانی ده‌سته‌مان ڕاسپێردراون بۆ به‌دواداچون و چاودێری كردنی خۆپیشاندانه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژی پێنجه‌شمه 10 ی دیسێمبری 2020 به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌و بارودۆخه‌و چه‌ند پرسێكی تره‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز ده‌كات له دیوانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كاتژمێر (12،30) و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان بۆ ڕای گشتی.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان