ئاگادارییەك له‌وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێمی كوردستان له‌ئاگادارییه‌كدا قوتابیانی زانکۆى سترادفۆردى ئەمریکی – لقى هەولێر (پێشوو) ده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:

پاڵپشت بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزارەت و هەردوو فەرمانى وەزارى ژمارە (٧٨٨) لە (٢٠٢٠/١٠/١٥) و ژمارە (١٢٣٣٢) لە (٢٠٢٠/١١/١٥)، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى خوێندکاران و قوتابیانى زانکۆى سترادفۆردى ئەمریکی – لقى هەولێر (پێشوو) دەکاتەوە کە تاکو ئێستا (١٦٠) خوێندکارى ئەو زانکۆیە سەردانى وەزارەتیان کردوە و فۆڕمى هەڵوەشاندنەوەى خوێندن و گواستنەوەى خوێندنیان پڕ کردۆتەوە، بەڵام ژمارەیەکى دیکەى قوتابیانى ئەو زانکۆیە سەردانى وەزارەتیان نەکردوە.

بۆیە داواکارین ئەو قوتابى/خوێندکارانەى کە تاکو ئێستا سەردانى وەزارەتیان نەکردوە بۆ مەبەستى پڕکردنەوەى فۆڕمى هەڵوەشاندنەوە یان گواستنەوەى خوێندنیان بۆ زانکۆ تایبەتەکانى دیکەى هەرێمى کوردستان، پێویستە لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی (٢٠٢٠/١٢/١٠) تاكو رۆژی سێشەمە ڕێکەوتی (٢٠٢٠/١٢/١٥) سەردانى وەزارەت/ بەرێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت بکەن بەمەبەستى پڕکردنەوەى فۆرمى هەڵوەشاندنەوەى خوێندن یان گواستنەوەى خوێندن یاخود دواخستنى خوێندنى ساڵى (٢٠٢٠-٢٠٢١)، تاکو مامەڵەکانیان بۆ ئەنجام بدرێت و ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) یان نەفەوتێت بە پێچەوانەوە هەر خوێندکارێک سەردانى وەزارەت نەکات بۆ مەبەستى پڕکردنەوەى فۆڕم، ئەوا ئەمساڵى خوێندنى بە ساڵى کەوتن بۆ ئەژمار دەکرێت.

لە هەمات کاتدا، داوا لەو قوتابیانەى زانکۆى سترادفۆردى ئەمریکی – لقى هەولێر (پێشوو) دەکەین کە تاکو ئێستا پاکتاوى دارایی ساڵى رابردوى خوێندن (٢٠١٩-٢٠٢٠) یان نەکردوە، پێویستە لە ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی (٢٠٢٠/١٢/١٠) تاكو رۆژی سێشەمە ڕێکەوتی (٢٠٢٠/١٢/١٥) پاکتاوى دارایی ساڵى رابردووى خوێندن لە زانکۆى ناوبراو ئەنجام بدەن بە مەبەستى راییکردنى مامەڵەکانیان، بە پێچەوانەوە خۆیان بەپرسیار دەبن لەڕایی نەکردنى مامەڵەکانیان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

Back to top button