کەنەدا بەفەرمی بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەری پەسەندکرد

وەزارەتی تەندروستی کەنەدا رایگەیاند، رەزامەندی دراوە بە بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەری دژ بەکۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووشەوە ڤاکسینەکە بۆ هاوڵاتیانی کەنەدا بەردەست دەبێت.

جاستن ترۆدو، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی گرێبەستێکی لەگەڵ دەزگای دەرمانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی واژۆ کردوە بۆ بەردەستبوونی 249 هەزار ژەمە ڤاکسین بۆ توشبووانی کۆرۆنا، بەڵام بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینەکە چاوەڕوانی وەزارەتی تەندروستی بوون.

حکومەتی کەنەدا دەبێتە دووەمین دەوڵەتی جیهان دوای بەریتانیا کە رێگەدەدات بەبەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەری دژ بەکۆرۆنا.

نزیکەی 10 مانگ دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی و هاوبەشەکانی داوایانکرد ئیدارەی دەرمان و چارەسەری تەندروستی ئەمریکا مۆڵەتیان پێبدات بۆ تاقیکردنەوەی ڤاکسینێک دژ بەکۆرۆنا، دوای تاقیکردنەوەشی لەسەر 40 هەزار کەس لەچەندین وڵاتی جیهان، کاریگەری ڤاکسینەکە گەیشتوەتە 95%.

Back to top button