ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی هۆشداریەک بە ئیدارەی سلێمانی – گەرمیان دەدات
لەسەر ئەو ئاژاوەگێڕیەی کەلە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەو پارێزگایە دروست بووە بەبیانووی خۆپێشاندان، ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی هۆشداری دەدات.
هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگەی بڵاوکراوەیەکەوە کە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردوەتەوە، هۆشداری بە دەسەڵاتدارانی سلێمانی و ئیدارەی ئەو پارێزگایە داوە و ڕای گەیاندووە، ئەگەر دەسەڵاتداران و ئیدارەی سلێمانی-گەرمیان بەخۆیان نەکەون، ڕۆژێک دێ دەستەڵاتی ئەو شوێنانە لەدەست دەدەن و دەبێ پەنا بۆ هەولێر بێنن و بپارێزرێن.
چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە بێدەنگبونی بەشێک لەدەسەڵاتدارانی سلێمانی نیشانەی ئەوەیە کە ئەوان ڕازین بەو دۆخەی لەو شارە دروستکراوە و هەندێکیشیان بەشێکن لەپیلانەکە دژی پاریزگای سلێمانی و قەوارەی هەرێمی کوردستان بەگشتی.