بایدن پۆستێکی دیکەی ئیدارەکەی یەکلایی دەکاتەوە

جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کەسایەتییەکی دیکەی وەک پارێزەری تایبەتی خۆی بۆ بازرگانی چین دیارکرد.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کاسترین تای وەک پارێزەری تایبەتی خۆی بۆ پرسی بازرگانی چین-ئەمریکا دیاریکرد.

ئەم پارێزەرە ژنە بەرەگەز ئاسیاییە و لەنێوان ساڵانی 2007-2014 لە هۆبەی نوێنەرایەتیکردنی بازرگانی چین- ئەمریکا کاریکردووە.

هاوکات، بەپێی نیویۆرک تایمز، تای رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە رێککەوتنی بازرگانی ئەمریکای باکور کە ویلایەتە یەکگرتوەکان بەیەکێک لەسەرکەوتنەکانی هەژماردەکات.

Back to top button