ئەو ئاژاوە گێڕانەی موڵکی گشتییان کردە ئامانجی هێرشەکانیان ، دەبێت باجەکەی بدەن

 

 

لە ئێستادا دەست کراوە بە بەڵگەکۆکردنەوە لە سەر ئەو کەسانەی ، بە ناوی داخوازی ماف، موڵکی گشتی هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج و شوێنەکانیان سووتاند

لەمبارەوە حاکم بەشدار مەجید گوتەبێژی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان  لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : : “لەو ناوچانەی خۆپیشاندان كراوە، داوا كراوە كە بەڵگە كۆبكرێنەوە لەبارەی ئەو كەسانەی كە ھێرشیان كردووەتە سەر موڵكی گشتی و تاڵانیان كردووە، بۆ ئەوەی ئەو كەسانە دیاری بكرێن كە ئەو كارەیان كردووە جا لە رێگەی كامێراكانەوە بێت، یاخود رێگای دیكە، بۆ ئەوەی سكاڵایان لەسەر تۆمار بكرێت”.  ناوبراو  گوتیشی: “سكاڵا لەسەر ئەو كەسانە تۆمار دەكرێت، كە دەستنیشان دەكرێن و ھێرشیان كردووەتە سەر موڵكی گشتی و تاڵانیان كردووە، چونكە ھەموو خەڵكی ئەو كارەیان نەكردووە، بۆیە ئێستا لە قۆناغی كۆكردنەوەی بەڵگەكانداین و ھەر كاتێك تەواو بوو، سكاڵا تۆمار دەكرێت”.  دەشڵێ: “سەرۆكی داواكاری گشتی بڕیاری داوە بۆ تۆماركردنی سكاڵا و ئەو كارانەش زیاتر لە كاتی ئارامبوونەوەی دۆخەكە دەكرێت، كە ئەوكات رێكاری یاسایی دەگیرێنە بەر بەرامبەر ئەو كەسانەی ئەو كارەیان كردووە”

Back to top button