بە کرانەوەی پرۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە لە دهۆک گرفتی کەمئاوی سەدان هەزار هاووڵاتی چارەسەر کرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆژەیەکی ئاوی خوارنەوە توانی گرفتی کەمئاوی سەدان هەزار هاووڵاتی لە پارێزگای دهۆک چارەسەر بکات کە بڕی ٣٣ ملیۆن دۆلاری تێچوو بووە .
ئەو پرۆژەیە کە بە ناوی پرۆژەی ئاوی فایدە ناوی دەرکردووە ، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، پرۆژەی ئاوی فایدە لە پارێزگەی دهۆک کرایەوە کە لەلایەن ڕێکخراوی GIZی ئەڵمانی دابین کراوە.
وەزیری ئاوەدانی و گەشت و گوزار لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەمبارەوە گوتی : پرۆژەی ئاوی فایدە بە گوژمەی 33 ملیۆن دۆلار تەواو بووە، بەشێکی دیکەیە لە گرینگیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سێکتەری ئاو کە لە پێشەوەی کارەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردایە و مانگانە بۆ ئەم سێکتەرە بڕی زیاتر لە ( ١٢ ملیار) دینار خەرج دەکات و بەردەوامیش دەبێت لەو خزمەتگوزارییە گشتییانە بۆ هاووڵاتیانی کوردستان .