ڕژێمی سوریا هەزاران بەندکراو لەسێدارە دەدات
خواكوڕك
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاوی کردەوە کە لە ساڵی ۲۰۱۱ تا ۲۰۱٥ لە وڵاتی سوریا هێزەکانی ئەسەد هەزاران بەندکراوی له سێدارە داوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر چەندین جار بەشار ئەسەد ئەودەنگۆیانەی ڕەتکردۆتەوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژە بە ژمارەی لەسێدارەدانەکان کردووەو لەنێوان ٥۰۰۰ بۆ ۱۳۰۰۰ هەزار هەژماری کردووە کە زۆرینەیان هاوڵاتی مەدەنین و بەبێ دادگایی کردن لەسێدارەدراون و لەگۆڕی بەکۆمەڵدا نێژراون بۆ شاردنەوەی تاوانەکە.