ئیتڵاعات و سوپای پاسدارن لە بانە بە شوێن بکوژی موحسین فخریزادە دا دەگەڕێن

ئیتڵاعات و هێزەکانی سوپای پاسدان و جاشەکانی سەر بە دەسەڵاتی ئێران ، لە ئیستادا بە شێوەیەک شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانیان گەمارۆ داوە ، بۆ دەستگیرکردنی بکوژی موحسین فەخریزادە ، زانای ئەتۆمی ئێرانی .

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە دەزگای میدیایی خواکوڕک لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئەمڕۆ هێزەکانی سەر بە ئیتڵاعاتی سیاسی و ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارن و بەشێک زۆر لە هێزەکانیان ، ڕژاونەتە ناو شاری بانە  وهەر ماڵ و شوێنێک کە جێگەی گومان بێت هەڵدەکەوتنە سەری و دەیپشکنن .

هە بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ، دەنگۆی ئەوەش لە ئارادایە بکوژی زانا ئەتۆمیەکەی ئێران خۆی گەیاندۆتە شاری بانە .

هاوکات باس لەوە دەکرێت چەند کەسێک لە بانە دەستگیر کراون بە گومانی ئەوەی ئەگەری هەیە بکوژی موحسین فەخریزادەیان حەشار دابێت .

 

Back to top button